كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە چارەسەرێك بۆ كێشەی نێوان مەحمود فەتاح و هاوڕێ ئەنوەر دەخاتەڕو
  2023-02-18       1441       

كامیل عەبدولقادر، وتەبێژی رەسمی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، پرسی نێوان مەحمود فەتاح و هاوڕێ ئەنوەر بابەتێکی تەواو زانستییەو لێکدانەوەی سۆزداریانەو لابەلا هەڵناگرێ. دەشڵێت، ئێمە هەردو لا وەك یەك دەبینین و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان پەنابرن بۆ پشکنینێکی نوێی DNA  لە ناوەندێکی تاقیگەیی ئەوروپا بە باشترین چارەسەر دەبینین.

ئاوێنە: کامیل عەبدولقادر، وتەبێژی رەسمی كۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پرسی نێوان بە ڕێز کاک مەحمود فەتاح و کاک هاوڕێ ئەنوەر بابەتێکی تەواو زانستییەو لێکدانەوەی سۆزداریانەو لابەلا هەڵ ناگرێت."

وتوشیەتی"ئێمە وەک کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، هەردو لایان وەک یەک دەبینین و بۆ نێوەندگیری و چارەسەرکردنی کێشەکەیان پەنابرن بۆ پشکنینێکی نوێی DNA  لە ناوەندێکی تاقیگەیی ئەوروپا بە باشترین چارەسەر دەبینین. لەو ڕوەوە هاوکار دەبین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست تا دەگەینە ئەنجام."

ئاماژەی بەوەشداوە "هەر کاتێکیش دۆسێکە گەیشتە ئەنجام و سەلمێنرا کە کاک (هاوڕێ ئەنوەر) کوڕی کاک (مەحمود فەتاح)ە یان بەپێچەوانەوە. ئەوا ئێمە بەهەمو شێوەیەک هاوکارو پشتیوان دەبین دۆسێکە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەوە قسەو ڕای فەرمی و کۆتایی ئێمەیەو تکا دەکەین هیچ کەس و لایەنێک بە دەربڕینی هەڵوێستی سۆزداریانەو سەرپێیانەو بۆ مەرامی تایبەتی خۆی، ئەم پرسە بەلاڕێدا نەبات و نێوانیان لەوە زیاتر ئاڵۆزتر نەکات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×