مەندەلاوی: سەرەتای هەفتەی داهاتو پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمانی عێراق
  2023-02-20       467       

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەدوای ئەنجامدانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراقدا، رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتو پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2023 دەگاتە پەرلەمان.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی موحسێن مەندەلاوی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و تەیف سامی، وەزیری داراییدا، پشتڕاستکرایەوە کە سەرەتای هەفتەی داهاتو بودجە دەگاتە پەرلەمان."

بەپێی راگەیەندراوەكە، مەندەلاوی جەختی لە گرنگیی گەیشتنی بودجە بەم نزیكانە بۆ پەرلەمان کردەوە بۆ ئەوەی لیژنەی دارایی تاوتوێ و گفتوگۆ و هەمواری پێویستی بكەن بەجۆرێك كە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بەشێوەیەكی دروست دەستەبەربكات، بەتایبەتی پشتیوانیکردنی چین و توێژە هەژارەکان و دەستەبەركردنی بەردەوامیی دابینکردنی مادە سەرەكییەكانی سەبەتەی خۆراك و موچەی فەرمانبەران و تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ دامەزراندنی نوێ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×