تۆمەتبارێك چوار كەس لەماڵی خەزوری دەكوژێت
  2023-03-01       558       

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بابل رایگەیاند، پیاوێك هێرشیكردوەتەسەر ماڵی خەزوری و لەئەنجامیشدا چوار ئەندامی ئەو ماڵەی كوشتوە و پاشانیش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوە.

ئاوێنە: بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، درەنگانی شەوی رابردو كەسێك كە ناكۆكی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا هەبوە و هاوسەرەكەشی ماڵەكەی بەجێهێشتوە، هێرشیكردوەتەسەر ماڵی خەزوری لەناوچەی تەهمازیەی بابل.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، تۆمەتبارەكە لەكاتی هێرشەكەیدا دەستڕێژی گوللـەی لەماڵی خەزوری كردوە و لەئەنجامیشدا، هاوسەرەكەی و خەزور و خەسوی و برای هاوسەرەكەی كوشتوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای روداوەكە دەستبەجێ ئەو تۆمەتبارە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنیەكان بەپشت بەستن بەكامێراكانی چاودێری لێكۆڵینەوەی وردیان بۆ دەستگیركردنی دەستپێكردوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكانیش، هۆكاری روداوەكە بۆ بونی كێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×