ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.
ئاوێنە: بە گوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ 8ـی ئاداری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستن و ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە پاش کۆبوونەوەکە هەردوولا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجام بدەن.
هەر لە بەیانیی ئەمڕۆدا ئەنالینا بێربۆک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆدەبێتەوە و کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان دەبێت.
بەگوێرەی ئەجێندای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دواتر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراوتی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن.
هەروەها بڕیارە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.