بەرپرسێکی سەربازی : نزیکەی 500 چەکداری داعش لە عێراق چالاکن
  2023-03-12       331       

ژەنەڕاڵ قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی شانەی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند داعش هێشتا نزیکەی 500 چەکداری چالاکی لە عێراقدا هەن و شانەکانی ئەو گروپە توندڕەوە بەردەوامن لە هێرشە ناوبەناوەکانیان.

ئاوێنە: ژەنەڕاڵ قەیس محەمەداوی، لەگەڵ ئەوەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە داعش کە ئێستا لە بیابان و حەشارگەکان لە ناوچە دووردەستەکاندا جێگیربون "توانای خۆی لەدەستداوە بۆ ڕاکێشانی ئەندامی نوێ."

جێگری فەرماندەی شانەی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق کە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە جیهادییەکان کاردەکات، رایگەیاند، سەدان چەکداری داعش لە عێراق چالاکن.

وتیشی"بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان، کۆی ژمارەی ئەندامانی داعش لە 400 بۆ 500 چەکداری چالاك تێناپەڕێت، لە سێ یان چوار پارێزگادا."

ئاماژەی بەوەشکرد، گروپەکە "توانای خۆی بۆ ڕاکێشانی دامەزراوانی نوێ لەدەستداوە"، هەروەها ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی 26ی مانگی دو کرد کە 22 ئەندامی داعشی تێکدا کوژراوەو "کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان"ی ڕێکخراوەکەشی لە پارێزگای ئەنبار لەناوبردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×