سیستانی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریكرد
  2023-03-14       1373       

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵی دیاریكرد.

ئاوێنە:  نوسینگەی سیستانی، ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا كاتەكانی بەڕۆژووبوون و بەربانگكردنەوە و نوێژەكانی مانگی رەمەزانی دیاریكرد.

بەپێی ئەو خشتەیەی نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بڵاویكردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 23ـی ئازار یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

پێشتر هەریەك لە دادگای باڵای سعودیە و ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی رایانگەیاندبوو، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەکەوێتە پێنجشەممە 23ـی ئازارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×