وەزارەتی پێشمەرگە: بڕیارى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ حه‌وت هه‌زارو 455 پله‌دارو پێشمه‌رگه‌ ده‌رچوه‌
  2023-03-16       284       

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ بڕیارى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ حه‌وت هه‌زارو 455 پله‌دارو پێشمه‌رگه‌ له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌رچوه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیه‌ندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاشكرایكردوه‌، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه‌ بڕیاردراوه‌ بەبەرزکردنەوەی پلەی 7 هەزارو 455 پلەدارو پێشمەرگەی سەر بەدیوان‌و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لەخشتەی نەورۆزی 2023".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر فەریق ڕوكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە له‌ڕێگه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتیه‌وه‌ وتبوى، "بەرنامەی چاكسازیی، خانەنشینی‌و پلەبەرزكردنەوەی پێكەوە بەستبوو، دوای چەندین دانیشتن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران‌و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دەرەنجام ئەم دوو بابەتە پێكەوە نەبەسترایەوەو بەپێی یاسا، خشتەی ساڵانی 2018و 2019مان پێكەوە هێنایەوەو خانەنشینیشمان بەڕێكردو كێشەی بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرەكانیشمان چارەسەركرد".

ئه‌وه‌شى باسكردبوو، "ئێستاش خەریكین پێنج خشتە پێكەوە پێشكەشبكەین، تاوەكو بگەینە ئاستێكی پێویست، لەهەمانكاتدا كارمان لەسەر دوو خشتەی دیكەی سەرموچەو پلەبەرزكردنەوە كردوە، كە تایبەتن بەمانگی 9ی ساڵی 2022و نەورۆزی ساڵی 2023، تاوەكو لەساڵی 2023دا كێشەی تەرقییەو پلەبەرزكرنەوە لەناو لەشكری كوردستاندا نەمێنێت".

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×