راوێژكارێكی سودانی: بۆ یەكەمجار داهاتی نەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژمارێكی دیار
  2023-03-16       1449       

هیشام ركابی، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی لێكتێگەیشتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم، بۆ یەكەمجار داهاتی نەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژمارێكی بانكی دیار و لەژێر چاودێری حكومەتی فیدراڵیشدا دەبێت.

ئاوێنە: هیشام ركابی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند، لێكتێگەیشتن باش و پەرۆشی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم، ئەوەی لێكەوتەوە كە لە بودجەدا هاتوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2003ەوە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە سەر هەژمارێكی دیارو لەسایەی ئەوەشدا سەرجەم هەژمارە بانكییەكانی دیكەی هەرێم بۆ داهاتی نەوت داخران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×