لە رۆژێكدا شەش بەندكراوی كورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدران
  2023-03-17       478       

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سزای شەش بەندكراوی كورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێ كراوە.

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوەكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، پێنج كەس بەناوەكانی فروهەر عەباسی نەژاد تەمەن ٤٠ ساڵ، محەمەد ئەیوبیان تەمەن ٣٧ ساڵ، جەهانبەخش ڕادلویی، حەسەن عومەری و یاسین ڕەشیدی کە پێشتر بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا، سزاكەیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێکرا.

هەروەها بەپێی قسەی رێكحراوەكە، هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی كورد بە ناوی نەسرین نیازی(نەسیم) کە لەبەندی ژنانەوە بۆ بەندی تاکەکەسی گواسترابوەوە جێبەجێکراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆسیەی نەسیم و تۆمەتە سەپێندراوەکان بەسەریدا لەبەردەستدا نییە.

هەندێک سەرچاوە لە بەندی ژنانەوە بە هەنگاویان ڕاگەیاندوە کە ئەو ژنە بەتۆمەتی "سیخوری بۆ ئیسرائیل" سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بەڵام هەنگاو هەتا ئێستا ناتوانێ ئەو زانیاریانە پشڕاست بکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×