جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی كاكه‌یی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند، ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه بۆ كاكه‌ییه‌كان پێكهێنرابو به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌و پێشمه‌رگه‌كانی دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هێزو ناوچه جیاجیاكاندا، باس لە نیگه‌رانی كاكه‌ییه‌كانیش ده‌كاته‌وه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌یان.
ئاوێنە: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌یی كه ژماره‌یان 688 پێشمه‌رگه بو، هێزه‌كه تێكه‌ڵه بو له پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه لایه‌نه كوردییه‌كان و له ساته‌وه‌ختی شه‌ڕی داعشدا بۆ پاراستنی ناوچه كاكه‌یی نیشینه‌كان له هێرشی داعش پێكهێنرا، به‌شی سه‌ره‌كی هێزه‌كه ئه‌ركیان له باشوری كه‌ركوك و ناوچه‌ی خازر پێ سپێردرابو.
موقه‌ده‌م فه‌رهاد كاكه‌یی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی كاكه‌یی، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند"نیگه‌رانین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌مان، هێزی كاكه‌یی، چونكه قوربانی زۆرماندا و ته‌نها هێزه‌كه‌ی ئێمه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، له كاتێكدا هێزی ئێزدی و شه‌به‌ك و كه‌مینه‌كانی تر ماونه‌ته‌وه."
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌یی، پێشمه‌رگه‌كانی تێكه‌ڵه‌بون له یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی تر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه یه‌كێتی و جێگره‌كه‌ی پارتی بو، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و هێزه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌و پێشمه‌رگه‌كانی به‌سه‌ر هێز و لیواكانی تردا دابه‌شكراون.
موقه‌ده‌م فه‌رهاد كاكه‌یی ڕونیكرده‌وه، دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزی كاكه‌یی په‌رتبو، هێزه‌كه جیاكرایه‌وه، به‌شێك له هێزه‌كه‌و به‌شی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان لای یه‌كێتی مانه‌وه، به‌شێكی تری به‌ره‌و هه‌ولێر ڕۆشتن، وتی"ئه‌وه‌ی لای یه‌كێتی مایه‌وه خرانه سه‌ر فه‌وج و لیواكانی تر، ئێمه‌ش خراینه سه‌ر هێزه‌كانی 80."
ئه‌و وتیشی"هێزی كاكه‌ییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و بنه‌مای نه‌ماوه، له كاتێكدا كاكه‌یی پێویستی به‌و هێزه هه‌بو، شه‌هید و برینداری زۆریشمان هه‌بو."
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌یی له شه‌ڕی داعش دا، 11 پێشمه‌رگه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌روی 20 پێشمه‌رگه‌شیان برینداربون.
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی كاكه‌یی ئاشكراشیكرد، چه‌ندین جار داوای پێكهێنانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌ییان كردوه، به‌و پێیه‌ی كه‌مینه‌كانی تر هێزه‌كانیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و ته‌نها هێزی كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، وتی"ئاوڕ له داواكارییه‌كه‌مان نه‌درایه‌وه."