پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
  2023-03-19       366       

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیاران دەکات کە سەردانی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی بکەن و چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ گەنمی ساڵی ٢٠١٦ وەربگرن.

ئاوێنە: لە ئاگادارییەکدا سایلۆی سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە، داوا لە ئەو جوتیارانە دەکات، کە لە ١بۆ ٥ی مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٦ گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، تا بچنە هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگرون، تا چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

هەروەها ٢٠٠ جوتیار کە ساڵی ٢٠١٥ گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، تا ئێستا نەچوونەتە سایلۆکە تا چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن، بۆیە داواش لەو جوتیارانە دەکات کە سەردانیان بکەن و ئەوانیش چەکی شایستە داراییەکانیان ڕادەست بکەن. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×