عەلی شەمخانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئەمنی و ئابوری گەیشتە بەغداد
  2023-03-19       433       

بەیانیی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمنیی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەلی شەمخانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئابوری و ئەمنی گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی پرسی ئەمنی و ئابوری کۆببێتەوە.

ئاوێنە: سەرچاوە عێراقییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە شاندێکی باڵای ئەمنی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گەیشتووەتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

شەمخانی لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی گفتوگۆ دەکات لەبارەی  دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە لایەنی ئەمنی و ئابووریی نێوان ئێران و عێراق .

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئێرانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بابەتەکانی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان کە دەگاتە نزیکەی 10 ملیار دۆلار و خێراکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئابوورییەکان و ئاسانکارییەکانی بانکی تاوتوێ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان چارەسەری ئەو شتانە لەخۆدەگرێت کە بە “تەحەددیاتی ئەمنی” ناوی بردووە کە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×