لێدوانی ئەمریکا له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی شه‌ڕڤانان
  2023-03-22       1356       

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) نیه‌ و پێشوه‌خت ئاگاداری فڕینی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ نه‌بون.

ئاوێنە: ژه‌نڕاڵ پاتریك رایده‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی روداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دو هه‌لیكۆپته‌ری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، رایگه‌یاند، "ئەمریکا هیچ پەیوەندییەک یان بەشداریی گەشتە هه‌لیکۆپتەرەکەی هەسەدە نییە، هەسەدە هێزێکی سەربەخۆیە و خۆیان ئۆپەراسیۆنی تایبەتی دەکەن". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بەردەوام هاوبەشی هەسەدەین لە ئۆپەراسیۆنەکانی له‌ناوبردنی داعش، نە ئەمریکا و نە هاوپەیمانان پەیوەندییان بە روداوی هەلیکۆپتەرەکەوە نەبوە یان هیچ زانیارییەکمان نەبوە پێش ئەوەی هێلیکۆپتەرەکە بەڕێبکەوێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×