كۆمپانیایەك راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتی لە كێڵگەی هەولێر راگەیاند
  2023-03-27       1046       

كۆمپانیای فۆرزا پترلیۆم، ئەمڕۆ دوشەممە، راگرتنی بەرهەمهێنانی لە كیڵگەی نەوتی هەولێر راگەیاند، ئەوەش بەهۆی راگرتنی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم و پڕبونی كۆگاكان.

ئاوێنە: كۆمپانیاكە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەگەڵ نزیكبونەوەی توانای كۆگاكردن لەپڕبون، بەرهەمهێنان لەكێڵگەی هەولێر رادەگرن.

كۆمپانیای فۆرزا پترلیۆم وتویەتی، ئاگاداركراونەتەوە لە داخستنی بۆری هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داخستنەكە پەیوەندی بە بڕیارەكەی ئەم دواییەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە هەیە لە پاریس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×