جوتیار عادل: لەو بڕوایەدام بەمزوانە دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەكرێتەوە
  2023-03-29       520       

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەو بڕوایەدام بەمزوانە دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەكرێتەوە. هەروەها دەڵێت، ئەگەر هەردولامان نەگەیشتینە رێككەوتن ئەوكات حكومەتی هەرێم بڕیارو رێكاری خۆی دەبێت لەبارەی موچەو بابەتە داراییەكانی دیكە.

ئاوێنە: جوتیار عادل، ئەمشەو چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی لەبارەی بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و زیانەكانی لەسەر هەرێم وتی"حكومەتی هەرێم وەك پێشتر بەردەوامە لە گفتوگۆكان بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتنێك لەبارەی ئەو پێشهاتە."

ئاماژەی بەوەشدا "وەفدی حكومەتی هەرێم لەم چەند رۆژەی رابردو، دوجار سەردانی بەغدای كردوەو بەرەوپێشچونێكی باش هەیە. ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم پابەندین بەو رێككەوتنانەی لەگەڵ حكومەتی عێراق كراون لەبارەی بودجە و دەركردنی یاسای نەوت و غاز. لەو باوەڕەدام جۆرێك لە لێكتێگەیشتن هەیەو هەردولا پەرۆشن بۆ ئەوەی دەرچەیەك بۆ ئەم گرفتە بدۆزنەوەو بگەنە رێككەوتنێك بۆ ئەوەی سەرلەنوێ نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكرێت."

وتیشی"ئەم بابەتە پەیوەستە بە مافی خەڵكی هەرێمی كوردستانەوە كە لەدەستوردا هاتوە كە ئیدارەو سەرپەرشتی سێكتەری نەوتی هەرێمی كوردستان بكات. ئێمە لاریمان نییە بگەینە میكانیزم و رێككەوتنێك بەمەرجێك ئەو میكانیزمە پێچەوانەی ئەو دەسەڵاتانەی هەرێمی كوردستان نەبێت كە لە دەستوردا هاتون بەتایبەت لە پەیوەست بە سێكتەری نەوت و غاز."

وتیشی"ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر نەكرێت، زیانەكانی زیاتر دەبن و ئەنجامەكانی ئەرێنی نابن."

بە بڕوای جوتیار عادل "تاكە رێگە بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی نەوت ئێمە رێككەوتوین لەگەڵ بەغدا كە دەركردنی یاسای نەوت و گازە. بەپێی كارنامەی حكومەتی نوێی عێراق دەبێت ئەو یاسایە لەماوەی شەش مانگدا دەربكرێت."

هەروەها وتیشی"چەندە زوتر دەستبكرێتەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ هەردولا باشترە، بەتایبەت بۆ هەرێمی كوردستان، بێگومان ئێمە تەنها پشتمان بەو نەوتە بەستوە بۆ بابەتی پێدانی موچە، چەند دوابكەوێت، زیانەكە گەورەتر دەبێت، ئێمە توشی گرفتێكی ئابوری دەبین، بەڵام لەم بڕوایەدام بەمزوانە ئەم گرفتە چارەسەردەكرێت، ناتوانین بڵێین چەند رۆژی تر چارەسەر دەكرێت، ئەگەری هەیە بەیانی چارەسەر بكرێت، یان دو رۆژی تر چارەسەر بكرێت. لەو بڕوایەدام ئەم كێشەیە درێژەناكێشێت، بەمزوانە دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە."

لەبارەی ئەوەی كە ئەگەر نەگەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، چارەنوسی موچەی فەرمانبەران چی دەبێت، جوتیار عادل وتی"ئەوەی لە توانای ئێمەدا بوە پێشتر موچەمان دابەش كردوە. خەڵكی هەرێمی كوردستانیش دەزانێت سەرچاوەی داهاتی هەرێم بەداخەوە لەسەدا 90ی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت. بێگومان ئەمە گرفت بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەكات. ئەگەر خوانەخواستە هەردولامان نەگەشتینە رێككەوتن ئەوكات حكومەتی هەرێم بۆچون و بڕیارو رێكاری خۆی دەبێت لەبارەی موچەو هەروەها هەر بابەتێكی تر كە پەیوەستە بە بابەتی داراییەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×