به‌شی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆكان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی شه‌نگال هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر مزگه‌وتێك و سووتاندویانه.
ئاۆێنە: بەشی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆكان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه كراوه كه ژماره‌یه‌ك ئێزیدی وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر مزگه‌وتی ره‌حمان له قه‌زای شه‌نگال و ئاگریان تێبه‌رداوه".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: "له راستیدا ئه‌و وێنه‌یه كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رووداوی كوشتارگه‌ی مزگه‌وتی موسعه‌ب بن عومه‌یر له دیاله له ساڵی 2014دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه لیوا له‌یس ئه‌لحه‌مدانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له‌ناو مزگه‌وتی ره‌حمان ده‌ركه‌وتووه و سووتاندنی مزگه‌وته‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌شی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆكان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داواكاره هه‌مووان به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵه‌كان بكه‌ن له سه‌رچاوه فه‌ڕمییه‌كانیه‌وه بڵاوی بكه‌نه‌وه.