له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و هاوڕێكانی، مسته‌فا كازمی به سیفه‌تی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت.
ئاوێنە: داواكاری گشتی عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق له دۆسیه‌ی به‌ئامانجگرتنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له‌وكاته‌دا به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری بووه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی عێراق له وه‌ڵامی نوسراوێكی په‌ڕله‌مانتار حسین مونس دا ڕێنمایی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی ده‌كات به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌وه كه له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه په‌ڕله‌مانتاره‌كه داوای جوڵاندی سكاڵایه‌كی له سه‌رۆكی داواكاری گشتی له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی كردبوو به‌و پێیه‌ی ده‌زگاكه به‌رپرسیاره له پارێزگاری سیستمی وڵات، مسته‌فا كازمیش تۆمه‌تبار ده‌كات به‌كه‌مته‌رخه‌می له به‌رانبه‌ر به‌رپرسه هه‌واڵگیرییه‌كان كه له كاتی خۆیدا زانیارییه‌كانیان به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان نه‌داوه تابتوانن ڕێگری له هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئه‌مریكا بكه‌ن له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 2020دا و له ئاكامدا قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بوومه‌هدی موهه‌ندیس تێدا كوژران.