داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردودا نزیكەی هەشت ملیار دۆلار بوە
  2023-05-02       440       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ سێشمە، بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو ئاشكراكردو رایگەیاند، لەمانگی نیساندا داهاتی فرۆشتنی نەوت گەیشتە نزیكەی هەشت ملیار دۆلار.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی خستۆتەڕو، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی نیساندا 98 ملیۆن و 634 هەزارو 947 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە كە داهاتەكەی 7.796 ملیار دۆلار بوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی رابرددا 3 ملیۆن و 288 هەزار بەرمیل بوە لە رۆژێكداو تێكڕای هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 79.04 دۆلار فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە كە سەرجەم ئەو نەوتەی لە مانگی رابردودا هەناردە كراوە، لە كێڵگەكانی باشورو ناوەڕاستی عێراقەوە بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×