بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی 100 دۆلار بە 132 هەزار ڕوونکردنەوە دەدات
  2023-05-03       873       

عەلی عەللاق، پارێزگای بانکی ناوەندیی عێراق راگەیاند، "بانکی ناوەندی رۆژانە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، رێکاری زیاتر دەگرێتەبەر" و بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوام "باشتر دەبێت." 

ئاوێنە: وتیشی، "ئێستا بانکی ناوەندی دۆلاری پێویست بۆ بازرگان، وەبەرهێنەر و هاووڵاتییان دابین دەکات. بانکی ناوەندی رۆژانە نزیکەی 200 هەزار دۆلار دەفرۆشێت ئەو نرخەی لە بازاڕی رەش هەیە نرخی راستەقینە نییە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لە بەهای فەرمی، هیچ بەهایەکی دیکە نییە و هەر دۆلارێک 1320 دینارە. بەهای دیکە نامۆیە و پەیوەندی هەیە بەوانەوە کە یاری بە نرخ دەکەن یان ئەوانەی کاری نایاسایی دەکەن."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×