پەرلەمانتارێك: پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو نیگەرانى بەدواى خۆیدا هێناوە
  2023-05-03       456       

ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نیگەرانى هەیە، سەبارەت بە پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو، دەشڵێت، لیژنەكان كار بۆ چارەسەركردنی ئەو نیگەرانیانە دەكەن.

ئاوێنه‌: عالیە نوسیف، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، بەشداریكردن بە سەرجەم سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمان لەلایەن لیژنەی داراییەوە، بێگومان هەنگاوێكی ئەرێنیە، هەروەها لیژنەی دارایی نیگەرانی خۆیان دەربڕی، سەبارەت بە پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو و پەلەنەكردن لە داننان بە كەموكورتییەكانی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی  كورتهێنانێكی گەورە لە بودجەدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جیاوازییەكی گەورە لە نێوان بودجەی كارپێكردن و وەبەرهێناندا هەیە، بەو پێیەی بودجەی كارپێكردن ڕەنگە ببێتە هۆی بێتوانایی دەوڵەت لە پێدانی مووچە، بۆیە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكان بۆ ئەوەیە، كە چارەسەرە ڕاستەقینەكان بدۆزرێتەوە، چونكە هیچ چارەسەرێكی ڕاستەقینە بەدی ناكرێت.

ڕوونیكردەوە، لە نێو ئەو چارەسەرانەی باسیان لێوەكرا پرسی كۆكردنەوەی پارەیە، بۆ نمومە ئێمە پارە دەدەین بە وەزارەتی كارەبا بەبێ كۆكردنەوەی داهاتەكەی، كە بودجە لە حكومەتەوە هاتووە لەگەڵ داهات و بێ كۆكردنەوە و ئەمەش كەموكوڕییەكی گەورەیە، چونكە لیژنەی دارایی كار بۆ زیادكردنی هەڵاوسانی باج دەكات.

پێشتر عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، لیژنەكەیان لێكۆڵینەوەی لە ئەگەری كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی لە بودجەدا كردوە، داوای لە حكومەتیش كرد، پڕۆژەی ڕاوێژكاری بەرهەمدار پەسەند بكات، كە بەشدارن لە پاڵپشتیكردنی ئابووری نیشتمانی و بەرزكردنەوەی داهاتە نا نەوتییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×