وەزیری نەوتی عێراق: توركیامان ئاگاداركردەوە كە لە شەممەوە دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەكەینەوە
  2023-05-11       375       

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، توركیامان ئاگاداركردۆتەوە كە لە رۆژی شەممەی داهاتوەوە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەكەین.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، كە ئەمشەو پێنجشەممە بڵاویكردۆتەوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق وتویەتی، دەسەڵاتدارانی توركیا ئاگاداركراونەتەوە كە لە رۆژی شەممە 13ی ئایارەوە دەست بە هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەكرێتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە كۆمپانیای سۆمۆ، بە كۆمپانیای بۆتاشی توركی راگەیاندوە، لە رۆژی شەممەی داهاتوەوە دەست دەكرێتەوە بە پڕۆسەكانی هەناردەو باركردنی نەوت لە بەندەرەكەوە.

حەیان عەبدولغەنی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پڕۆسەی ئیمزاكردنی گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ فرۆشتن و خستنەبازاڕی نەوتی خاو لە بەندەری جەیهانی توركییەوە تەواو بوەو گرێبەستەكانیش بەگوێرەی ئەو میكانیزمانە كراون كە كۆمپانیای سۆمۆ پشتیان پێ دەبەستێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×