وەزیری نەوت: تورکیا وەڵامی نەداوینەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
  2023-05-12       514       

وەزیری نەوتی عێراق جەخت لە پێداویستیی زیادکرنی بەرهەمهێنانی نەوت دەکاتەوە و رایگەیاندووە، تورکیا هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنە: حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، “عێراق هیچ وەڵامێکی لەلایەن تورکیاوە وەرنەگرتووە بۆ داواکەی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەکەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری تورکیا”.

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، “ئەگەر سبەینێ شەممە هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە، وەک ئەوەی وەزارەت داوای دەکات، ئەوا رۆژانە 500 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق ناتوانێت لەوە زیاتر بەرهەمهێنان کەمبکاتەوە، وتیشی، “پێشبینی ناکات هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بە کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنان رازی ببێت”.

لە 25ی ئازاردا، تورکیا 450 هەزار بەرمیل هەناردەکردنی نەوتی باکوور لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جیهان راگرت، ئەوەش دوای بڕیارێک لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانیدا کە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی دەریکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×