نزیكەی هەزار خێزانی ئاوارە لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەكانیان دەگەڕێنەوە
  2023-05-26       301       

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق خواستی نزیكەی هەزار خێزانی ئاوارە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچە بنەڕەتییەكانیان رادەگەیەنێت.

ئاوێنە: وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا خواستی گەڕانەوەی 989 خێزانی ئاوارەی لە پارێزگای سلێمانی تۆماركردووە، كە دەكاتە (4.248) ئاوارە كە ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە پارێزگاكانی (بەغداد، موسڵ، ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین).

ئەوەشی خستەڕوو، خواستی خێزانە ئاوارەبووەكان بۆ تۆماركردنی ویستی ئارەزوومەندانەی گەڕانەوە، پاش رێنوێنیی راستەوخۆ لەلایەن تیمی مەیدانی وەزارەتەكەیان بووە بۆ لای خێزانەكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی خۆجێی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×