شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "رۆژی یه‌كشه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆلی خۆڵبارین كۆتایی دێت و رۆژی دووشه‌ممه شه‌پۆلێكی نوێی خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كات".
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٦ی ئایار، ڕیاز قوڕه‌یشی، شاره‌زای كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، "كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی خۆڵبارین ئه‌مڕۆ كه‌مده‌بنه‌وه، به‌ڵام له باشوور و ناوه‌ڕاستی وڵات خۆڵبارین به‌رده‌وامی ده‌بێت، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كاریگه‌ریی شه‌پۆلی خۆڵبارین به‌ته‌واوه‌تی نامێنێت”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ئاشكراشیده‌كات كه شه‌پۆلێكی نوێی خۆڵبارین روو له عێراق ده‌كات و له‌باره‌ی واده‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "رۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ئایار، شه‌پۆلێكی نوێی خۆڵبارین عێراق ده‌گرێته‌وه”.
به وته‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی، ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی خۆڵبارین شه‌پۆلی بارانبارین به‌شێك له ناوچه‌كانی عێراقیش بگرێته‌وه.