بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ جاری سێیەم وەک سەرۆککۆماری تورکیا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
ئاوێنه: مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکیدا کە ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیای کردبوو رایگەیاند:" خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانە و کاراتری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیاین".
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:
بەرێز ساین رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا
بەبۆنەی سەر لە نوێ هەڵبژاردنەوەتان وەك سەرۆك كۆماری توركیا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و گەلی توركیای دراوسێ و دۆست و دەكەین، هیوادارین لەماوەی پێنج ساڵی ئایندەی سەرۆكایەتیتان، قوناغ و دەرفەتێكی تازە بێت بۆ كرانەوە و چارەسەری كێشەكان و فاكتەری ئارامی و سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە بێت، بەتایبەتی ئێمە وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خوازیاری پەیوەندییەكی دۆستانە و كاراتری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیاین.
جارێكی تر پیرۆزە
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان