نرخی لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی مێژوی خۆی دابەزی
  2023-05-29       1397       

دوای بڵاوبونەوەى ئەنجامى خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەوەش وەکو لێکەوتەیەکی ئەنجامی هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەییب ئەردۆغان لێکدەدرێتەوە.

ئاوێنە: ئێستا نرخی هەر دۆلارێک بەرامبەرە بە 20 لیرەی تورکی، ئەمەش نزمترین ئاستە بەهای ئەو دراوە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی بەخۆیەوە بینیبێت.

شارەزایانی ئابوری تورکیا پێشبینی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار دەکەن بەشێوەیەک کە لە هەفتەکانی داهاتوودا بەشێکی دیکەی بەهاکەی لەدەست بدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×