وتەبێژی پارتی: پێویست ناكا كێشەكانمان ببەینە بەغداو مافەكانی خەڵكی كوردستانی پێ بخەینە مامەڵەوە
  2023-05-29       614       

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی پێی وایە لایەنە كوردییەكان دەبێت كێشەكانیان لێرە چارەسەربكەن و دەشڵێت، پێویست ناكات كێشەكانمان ببەینە بەغداو لەوی مافەكانی خەڵكی كوردستانی پێ بخەینە مامەڵەوە.

ئاوێنە: مەحمود محەمەد، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی وتی"ئێمە ئەگەر كێشەیەكیشمان هەبێت دەبێت لێرە چارەسەری بكەین و نابێت ئەو كێشەو ململانێیانەی لێرە هەمانن، درێژی بكەینەوە بۆ عێراق، چونكە لەوێ لەدژی بەرژەوەندی هەمو كوردستان دەبێت."

وتیشی"لێرە ئێمەو یەكێتی، لەوانەیە ئێمەو گۆڕان، گۆڕان و یەكێتی، ركابەری یەكتربین، هەندێك شتمان وەك یەك نەبێت، بەڵام پێویست ناكات ئەمە ببەینە بەغدا، لەوێ مافەكانی خەڵكی كوردستانی پێ بخەینە مامەڵە كردنەوە."

بەقسەی مەحمود محەمەد "خەڵكێك هەیە لە سەنگەرو كەمیندایە بۆ ئەوەی كە لە دەستكەوتەكانی كورد كەم بكاتەوە. بۆیە ئەم هەنگاوانە هەندێكجار دەبنە رێگەخۆشكەر بۆ ئەو بابەتە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×