لەبارەی مردنی کەسێک بە تای خوێنبەربوون تەندروستیی هەولێر روونکردنەوە دەدات
  2023-05-31       485       

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییەی ئەمڕۆ بە پەتای تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا ماوەی دوو رۆژ بووە لە نەخۆشخانە بووە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، “بەر لە دوو رۆژ هاوڵاتییەک کە تەمەنی 19 ساڵان و رەگەزی نێربوو گەیەندرایە نەخۆشخانە، دوای چارەسەری پێویست و گومانکردن لە نیشانەکانی کە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەست بەجێ پشکینیان بۆ ئەنجامدام داو رەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر کرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ پشت راستکردنەوە لە حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون پشکنینەکە رەوانەی شاری بەغدا کرا، بەڵام دوای پێدانی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ ئەم هاوڵاتییە گیانیلەدەستدا”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×