مەسرور بارزانی: بەڵێنەکانمان بۆ کوردستانێکی بەهێزتر دەبەینە سەر
  2023-06-04       527       

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەڵێنەکانمان بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی و کوردستانێکی بەهێز دەبەینە سەر.

ئاوێنە: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سیستەمی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان لە تویتێکدا رایگەیاند، "بەڵێنەکانمان بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی دەبەینە سەر"، گوتیشی: ئێستا دەتوانیت بازرگانییەکەت بە ئۆنڵاین تۆمار بکەیت له‌ڕێگه‌ی (business.digital.gov.krd).

بەمەبەستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی و خێرایی لە راییکردنی کار و مامەڵەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆسەی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان بە دیجیتاڵی دەکات و لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەى ئەو پۆرتاڵە ئۆنلاینەی کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ئاماژەی پێداوە، داواکاری پێشکەش بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×