مەكتەبی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری لەبارەی لێدوانەكەی ئەمڕۆی عەلی باپیر لەبارەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر لەسەر كەیسی كوژرانی عەقید هاوكار جاف رونكردنەوە دەدات و دەڵێت، قسەكەی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به كوژرانی هاوكار جاف و تاوانباریی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه.
ئاوێنە: مەكتەبی سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"قسه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له میانه‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه (5/6/2023) له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێمه‌وه كه ده‌سته‌مۆكراوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به كوژرانی كاك هاوكار جاف و تۆمه‌تباریی یان تاوانباریی كاك وه‌هاب ههڵهبجهییهوهو، به‌گشتی له‌باره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی قه‌زاوه قسه‌ی كردوه‌و، هه‌رچی دیكه له‌وباره‌وه بگوترێ زیاده‌یه."
ئەمڕۆ دوشەممە، وەفدێكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد و دوای کۆبونەوەکە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەوانان لەبارەی دۆسییەی كوژرانی عەقید هاوکار جاف وتی، "دادگای تاوانی هەولێر سەربەخۆ نییە و هەر شەرم دەکەم باسیشی بکەم، من پێموایە بەو جۆرە مەسەلەی دادگاییش سوک دەکەین."