تەرمی گەنجێك لەناو پاركێكی سلێمانی دۆزرایەوە
  2023-06-10       490       

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە تەرمی گەنجێك لەناو پاركێكی شاری سلێمانیدا دۆزرایەوە. دەشڵێت، گەنجەكە "نەخۆشی دەرونی" هەبوەو خۆی و "بەپەت خۆی هەڵواسیوە."

ئاوێنە: سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراین لە بونی تەرمێک لەنێو پاركێكدا لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی، کە هاوڵاتییەکی بەرەگەز عەرەبە و تەمەنی 21 ساڵانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گەنجە "نەخۆشی دەرونی هەبوە و بە پەت خۆی هەڵواسیوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

دوای روداوەکە تەرمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوەو دواتر رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×