2019-07-21   4172     
ئا: ئاوێنە
چه‌ند هۆكارێك هه‌یه كه واده‌كات مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌ست به‌هیلاكی‌و نائارامی بكات‌و كه‌می خه‌و و ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین كاریگه‌ریی هه‌یه له‌بواری ده‌رونی‌و جه‌سته‌یی‌و لاوازبونی وزه‌ی مرۆڤ‌و ئه‌وانیش بریتین له:
* وازهێنان له‌وه‌رزشكردن كاتێك هه‌ست به‌هیلاكی ده‌كه‌یت ، چونكه وازهێنان له‌وه‌زرش نابێته هۆی پاراستنی وزه‌ی له‌ش.
* نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی ئاو و دروستبوونی وشكبونه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی وزه‌ی مرۆڤ هه‌یه.
* كه‌می رێژه‌ی ئاسن له له‌شدا واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به‌هیلاكی‌و نائارامی‌و تێكچونی باری ده‌رونی بكات ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئۆكسجین.
* ره‌شبینی‌و پێشبینی كردنی كاری خراپ پێش رودانی واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به‌هیلاكی بكات له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه.
* پشتگوێخستنی نانخواردنی به‌یانی، چونكه نانی به‌یانی وه‌ك سوته‌مه‌نی بۆ له‌ش وایه‌و به‌یانیان مرۆڤ پێویستی به‌نانخواردن‌و وزه‌یه.
* خۆهیلاككردنی زۆر بۆ رازیكردنی كه‌سانی دیكه یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی هه‌ستكردن به‌هیلاكی‌و نائارامی.
* كاركردن له‌كاتی پشوه‌كان‌و رێكنه‌خستنی ئۆفیس‌و شوێنی كار ده‌بێته هۆی شڵه‌ژانی ده‌رونی‌و دروستكردنی كاریگه‌ری‌و هه‌ستكردن به‌هیلاكی.
* به‌كارهێنانی مۆبایل‌و ئامێره هۆشمه‌نده‌كان له‌سه‌ر جێی خه‌وتن ده‌بێته هۆی تێكچونی كاتی خه‌وتن‌و هه‌ستكردن به‌هیلاكی.
* نه‌خه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ و زۆر خواردنه‌وه‌ی كافین.