کۆمەلێک خۆراكی سوودمەند بۆ پێست لە وەرزی هاوین
  2019-07-24       3444       

هاوین یەكێكە لە وەرزە گەرمەكان زیاتر بۆ وەرگرتنی ڤیتامین دی پێویستە لە تیشكی خۆرەوە، بۆیە زیاتر تیشكی خۆر لە وەرزی هاویندا بەر پێست دەكەوێت، جگە لە دژەخۆر هەندێك خۆراك هەن كە چینێكی پارێزەر بۆ پێست دروست دەكەن دژی تیشكی خۆر و لە زیانەكانی دەتپارێزن، ئەگەر بتەوێت پێستت بەتەندروستی بمێنێتەوە بە درێژایی وەرزی هاوین، ئەوە پێویستە ئەم خۆراكانە لە ژەمەكانی رۆژانەدا زیاد بكرێت.

بادەم
بڕێكی زۆر ڤیتامین ئی تێدایە كە باشە لە ژەمی رۆژانەدا هەبێت یارمەتی باشتركردنی پێست دەدات و پێست دەپارێزێت لە تیشكی یوڤی. بەتایبەتی پێویستە بۆ ئەو كەسانەی كە رۆژانە خۆر بەرپێستیان دەكەوێت
.


گێزەر
سەرچاوەیەكی باشە بۆ باشتركردنی چاوەكان، یارمەتی پێست دەدات بەهۆی بوونی كارۆتینی بێتا كە تێیدایە و زیانەكانی رەگە ئازادەكان كەم دەكاتەوە و بڕێكی زۆر ڤیتامین ئی تێدایە كە پێست دەپارێزێت لە تیشكی خۆر
.

سەوزە پڕ گەڵاكان

ئەگەر بتەوێت پێستت پارێزراو بێت لە وەرزی هاویندا، ئەوە دەتوانیت سەوزە پڕ گەڵاكان بخۆیت وەك كەلەرم، سپێناخ، سلق، چونكە پڕن لە دژە ئۆكسید و لوتەین كە چەند جۆرێكی پێكهاتەی خۆراكین یارمەتی گەشەكردنی خانەكانی پێست دەدات و رێ لە گرفتەكانی پێست دەگرێت. دەتوانرێت بەشێوەیی زەڵاتە ئامادە بكرێت بۆ ژەمی نیوەڕۆ، هەروەها یارمەتی ساردبوونەوەی لەش دەدات.

زەردەچەوە
یەكێكە لە بەهاراتە گرنگەكان، باشترین سەرچاوەی دژەئۆكسیدە و تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە، بەم هۆیە یارمەتی هێوربوونەوەی پێست دەدات. زەردەچەوە چینێكی پارێزراو دروست دەكات بۆ پێست كە زیانەكانی تیشكی یوڤی كەم دەكاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×