ئەو باوەژنەی منداڵە حەوت ساڵانەکەی کوشت بە 15 ساڵ زیندانیی سزا درا
  2023-08-27       508       


دادگای بەغدا سزای 15 ساڵ زیندانیی بەسەر ئەو باوەژنەدا سەپاند کە موسای تەمەن حەوت ساڵی کوشت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دادگای بەغدا سزای 15 ساڵ زیندانیی بەسەر ئەو باوەژنەدا سەپاند کە منداڵێکی حەوت ساڵانی مێردەکەی بە ئەشکەنجەدان کوشت.

منداڵەکە ناوی موسا وەلا بوو کە بە هۆی جیابوونەوەی دایك و باوکی لەگەڵ براکەیدا لە ماڵی ژنی دووەمی باوکی دەژیان.

موسا ڕۆژی 20ی تەموزی ڕابردوو گیانی لەدەستدا و باوەژنەکەشی دانینا بەوەی هەتا مردن ئەشکەنجەی داوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×