عێراق پارە دەدات بەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان
  2023-09-03       367       

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاوی كردەوە، بڕی یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار دەدرێت بە ئەو خێزانانەی كە دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

ئاوێنه‌: وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق سەبارەت بە دابینكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی كە دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسییەی ئاوارەكان، قۆناغی ٢٨مینی یارمەتییە داراییەكان بۆ ئاوارە گەڕاوەكان دەستی پێكردووە، كە ١٣ هەزار و ٩٦٢ هەزار خێزانی ئاوارەی گەڕاوەی لە خۆگرتووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕی یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار دەدرێت بە ئەو خێزانانەی كە دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، ئەو خێزانانە دەتوانن لە ڕێگەی كارتی زیرەكەوە پارەكە وەربگرن.

لە هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ٦٦٤ هەزار ئاوارە هەیە، ٤٩٠ هەزاریان لە دەرەوەی كامپەكانن و زیاتر لە ١٧٤ هەزار ئاوارەش بە هۆی چەتەكانی داعشەوە زێدی خۆیان جێهێشتووە و تا ئێستاش بە هۆكاری ئابووریی، كۆمەڵایەتیی و ئەمنیی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×