راوێژكارێكی سودانی: حكومەتی عێراق پابەندە بە جێبەجێكردنی لێكتێگەیشتنەكان لەگەڵ هەرێم
  2023-09-08       500       

راوێژكارێكی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق دەستپێشخەری لێكتێگەیشتنی قوڵ و شەفافی لەبارەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداو هەولێر كردوەو پابەندیش بوە بە رێزگرتن لە لێكتێگەیشتنەكان و ئێستاش نیازپاكی هەیە، بەمەرجێك حكومەتی هەرێم پابەندی شەفافیەت بێت.

ئاوێنە: فادی شه‌ممه‌ری، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پەیامێكدا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس  نوسیویه‌تی، "له‌ژێر سه‌قفی ده‌ستوردا ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێن و هیچ شتێك له‌ سه‌روی ده‌ستورەوه‌ نییه‌".

وتوشیەتی "له‌ڕوی لۆژیك و هێزه‌وه‌، ده‌ستپێشخه‌ری لێكتێگه‌یشتنی قوڵ و شه‌فافمان كرد بۆ چالاكییە سیاسییه‌ جۆراوجۆره‌كان، به‌تایبه‌ت لەبارەی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت دۆسێیه‌كی ئاڵۆز و تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ میرات بۆ ماوه‌ته‌وه‌، به‌ هه‌مو خۆشه‌ویستی و حیكمه‌تێكه‌وه‌ پابه‌ند بوه‌ به‌ ئه‌خلاقی جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كان و تا ئێستاش نیازپاكی هەیە به‌مه‌رجێك حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌ ده‌ستور، په‌یڕه‌وی ڕێزگرتن، زمانی نه‌رم و شه‌فافیه‌تەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×