ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق سبهی پێنجشهممه دانیشتنی تایبەت بە پڕۆژە یاساکانی بیمەی کارمەندانی حکومی و تایبەت و پێدانی مۆڵەت بە فەرمانبەران، هەروەها پڕۆژە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئهنجامدهدات.
ئاوێنە: بەپێی خشتەی کاری پەرلەمانی عێراق سبەی دوشەممە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان بە پڕۆژەی یاسای هەمواری دوەمی بیمەی کارمەندانی حکومی و کەرتی تایبەت بەرێوەدەچێت و جگە لەوەش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای تەندروستی دەرونی ئەنجامدەدرێت.
لە خشتەی کاری پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، لە دانیشتنی سبەینێ خوێندنەوەی یاسایی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای دامەزراوەی شەهیدان و پڕۆژە یاسای تۆماری لەدایکبوان و کۆچکردوان ئەنجامد دەدرێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە فەرمانبەران دەکرێت و گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ئەنجام دەدرێت، هاوکات، گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق دەکرێت.