٣٨٪ی خەڵکی هەرێم و عێراق متمانەی تەواویان بە کابینەی سودانی هەیە
  2023-09-11       340       

پێی راپرسییەکی حکومەتی عێراق، ٣٨٪ی خەڵکی هەرێم و عێراق متمانەی تەواویان بە ڕۆڵی خزمەتگوزاری و سیاسەتی کابینەی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی هەیە و ٢٢٪یان هیچ متمانەیان بە حکومەتی ئێستای عێراق نییە.

ئاوێنه‌: دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاپرسییەکیان بۆ ڕۆڵی سیاسی و خزمەتگوزاری کابینەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا، ئەویش لە پێناو گەیشتن بە ڕای گشتی لە بارەی ئەو خزمەتگوزاری و سیاسەتە گشتییانەی لەلایەن دەزگا حکومییەکانەوە ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، متمانەی ڕای گشتی بە ڕۆڵی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی گەیشتوەتە ٧٨٪ و لەو ڕێژەیە ٣٨٪ی عێراقییەکان متمانەی تەواویان بە حکومەتی سودانی هەیە و ٤٠٪یان تا ڕادەیەک متمانەنەیان هەیە و ٢٢٪ی عێراقییەکان متمانەیان بە حکومەتی سودانی نییە.

لەڕاپرسییەکەدا نۆ هەزار کەس بەشدارییان کردووە و هەموو تەمەن و چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵک لە عێراق و هەرێم بەشدارییان تێدا کردووە.

رێژەی بەشداریکردنی خەڵکی هەرێم لەو راپرسییە ١٢٪ بووە و زۆرترین ڕێژە لە پارێزگای هەولێر بووە و لە دوای ئەویش پارێزگای دهۆک بە رێژەی ٣٨٪ بەشدارییان کردووە و لە سلێمانیش بە رێژەی ٨٪ هاوڵاتیان بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×