ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی پێنەدانی مووچەی مانگی ۷ و٨ ــەوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان، بانکی خانووبەرە، قەرزی بچووک، نەخۆشخانەی گشتی کەلار، نەخۆشخانەی قەڵا، نەخۆشخانەى فریاکەوتنی شەهید هەژار و دادگاکانی گەرمیان و مامۆستایان، بایکۆتی دەوامیان کردووە، وەک خۆیان دەڵێن: تا مووچەکانمان پێ نەدرێت دەست بە دەوامکردن ناکەینەوە.
ئاوێنه: ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی پێنەدانی مووچەی مانگی تەمووز و ئابەوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی گەرمیان، بانکی خانووبەرە، قەرزی بچووک، نەخۆشخانەی گشتی کەلار، نەخۆشخانەی قەڵا، نەخۆشخانەى فریاکەوتنی شەهید هەژار، دادگاکانی گەرمیان و مامۆستایان، بایکۆتی دەوامیان کردووە.
وەک ئەو فەرمانبەرانە خۆیان دەڵێن: تا حکومەتى هەرێمى کوردستان مووچەى هەریەکە لە مانگەکانى ٧ و ٨ مان پێ نەدات، دەست بە دەوامکردن ناکەینەوە و بەردەوام دەبین لە دەربڕینى ناڕەزایەتییەکانمان.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەهۆى پێنەدانى مووچەى دوو مانگ بەشێک لە فەرمانبەرانى سنوورى سلێمانى، گەرمیان، هەڵەبجە، ڕاپەرین و کۆیە بایکۆتى دەوامیان کردووە.