مەسرور بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه‌
  2023-09-17       358       


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، توانیان بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردن موچەی هاوڵاتیان

ئاوێنه‌: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی بڕیاری ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، رایگه‌یاند، "بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردن موچەی هاوڵاتیان".

مەسرور بارزانی ده‌ڵێت، "سوپاس بۆ پشودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا، سوپاس بۆ سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بو لە زاڵبون بە سەر کۆسپەکاندا، سوپاس بۆ پاڵپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕال،  سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی فیدڕاڵ کە پشتیوانمان بون".

سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها سوپاسی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستیانەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كات کە "پاڵپشت و هاودەنگ بون لە دەستەبەرکردنی مافی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان"، هاوكات سوپاسی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كات، کە "بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێک بدەن".

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×