رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابوری و كارگێری رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتودا پرسی دابه‌شكردنی موچه تاوتوێده‌كرێت".
ئاوێنه: ناوبراو وتیشی، "ناتوانین دو موچه به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش بكه‌ین، چونكه به‌غدا به‌سه‌ر یه‌كه‌وه 700 ملیاره‌كه نانێرێت، مانگانه ئه‌و بڕه ده‌نێرێت، دوای گەیشتنی 700 ملیار دینارەکە دەستبەجێ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات".
ده‌شڵێت: "داهاتی ناوخۆمان مانگانه 300 ملیار دیناره، 220 ملیار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه له‌به‌غداوه دێت، وێڕای خه‌رجییه‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، نه‌خۆشخانه، ته‌ندروستی و ته‌شغیلی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاری، كه پشت به‌داهاتی ناوخۆ ده‌به‌ستین".
دوپاتیشیكرده‌وه، له 25ـی حوزه‌یرانه‌وه، رۆژانه 90 تا 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین، تا ئێستا یه‌ك دۆلار داهاتی ئه‌و نه‌وته بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و پارانه‌ی كه به‌غدا ده‌ینێرێت، به‌ناوی قه‌رزه‌وه‌یه، كه ساڵی دارایی ته‌واو ده‌بێت، ده‌بێ (ته‌سویه) یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ره‌شنوسی یاسای نه‌وت و غاز، له‌داهاتودا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین."
رێباز حه‌ملان باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه له‌ئارادا نییه.