بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٤ ملیۆن و ٩٣٣ هەزار و ٢١٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٧ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٢١٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنە::بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٤ ملیۆن و ٩٣٣ هەزار و ٢١٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٧ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٢١٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ١٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.