داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی ئەیلولدا 500 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە
  2023-10-01       759       


بەگوێرەی ئاماری کۆمپانیای سومۆ، لەمانگی ئەیلولدا بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 9.49 ملیار دۆلار بوە، واتە بەراورد بە مانگی پێشوتر داهاتی نەوت نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار زیادیکردوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سومۆ"، لە ماوەی مانگی 9 بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 9.49 ملیار دۆلار بوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی مانگی ئەیلول بڕی 102 ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردەکراوە، لە کێلگە نەوتییەکانی گەیارەشەوە بڕی 473 هەزار بەرملیل نەوت هەناردەکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، نرخی ناوەندی یەک بەرمیل نەوت 92.05 دۆلار بوە، لەرۆژێکدا بڕی 3 ملیۆن و 483 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

بەگوێرەی ئاماری کۆمپانیای سومۆ، داهاتی نەوت عێراق لەمانگی ئابدا هەشت ملیار و 997 ملیۆن دۆلار بو، وە بڕی 106 ملیۆن و 122 هەزار بەرمیل نەوت بە 35 کۆمپانیای جیهانی فرۆشرا.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×