2019-08-07   5165     
ئا: ئاوێنە
یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه زۆرینه‌مان توشی ده‌بین‌و ده‌بێته هۆی ناره‌حه‌تیمان ئازاری قوڕگه. بۆ ئه‌مه‌ش شاره‌زایانی بواری خۆراك‌و پزیشكی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه جگه له‌ده‌رمانی دژه‌هه‌وكردن كه زۆر به‌سوده بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌وه چه‌ند جۆره خۆراكێك زۆر سودبه‌خشه بۆ نه‌مانی حاڵه‌ته‌كه‌و خۆراكه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
ئاوی شیلەتێن‌و خوێ‌و هەنگوین
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه غه‌رغه‌ره‌كردن به‌ئاوی شله‌تێن‌و تۆزێك خوێ رۆژی چه‌ند جارێك ئه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار. هه‌روه‌ها گه‌ر بێت‌و له‌گه‌ڵیدا هه‌ندێك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌یت هه‌رچه‌نده تامه‌كه‌ی ناخۆشه به‌ڵام ئه‌بێته هۆی زو چاكبونه‌وه‌ی قوڕگ‌و له‌ناوبردنی به‌كتریای ئه‌و شوێنه.
شلەمەنی
بۆ هێشتنه‌وه له‌ش به‌ته‌ڕی‌و به‌تایبه‌تی له‌كاتی نه‌خۆشی زۆر پێویسته شله‌مه‌نی زۆر بخورێته‌وه. چونكه شله‌مه‌نییه‌كان یارمه‌تی روپۆشی ناوه‌وه‌ی قوڕگ ده‌ده‌ن هه‌میشه ته‌ڕبن‌و به‌مه‌ش یارمه‌تی له‌ناوبردنی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی ئه‌و شوێنه ده‌ده‌ن كه ئه‌بنه هۆی ئازاری قوڕگ‌و توشبون به‌په‌تا.
چای گەرم
خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم زۆر به‌سوده بۆ قوڕگئێشه‌و ده‌یپارێزێت له‌وشكبون. هه‌روه‌ها چا دژه‌ئۆكسانی تێدایه كه به‌رگری نه‌خۆشی ده‌كات‌و كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها باشتروایه له‌كاتی قوڕگئێشه له‌بری شه‌كر كه‌وچكێك هه‌نگوین بكرێته چاكه‌وه چونكه هه‌نگوین به‌یه‌كێك له‌خۆراكه باشه‌كان داده‌نرێت كه دژه‌به‌كتریاو هه‌وكردنه.
شۆربا
ئه‌م شۆربایه به‌یه‌كێك له‌خواردنه هه‌ره كۆنه‌كان داده‌نرێت كه به‌كارهێنراوه بۆ په‌تاو قوڕگ ئێشه. چونكه به‌ئاسانی ده‌توانرێت قوتبدرێ‌و ئه‌و خوێیه‌شی كه تێیدایه یارمه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی قوڕگ ده‌دات، هه‌روه‌ها گه‌ر بێت‌و چه‌ند سه‌وزه‌یه‌كیش له‌و شۆربایه‌دا هه‌بێت ئه‌وه سودی ته‌ندروستی زۆرتر ده‌بێت.