بنێشت جوین هه‌رزه‌كاران‌و منداڵان توشی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌كات
  2019-08-07       4408       

ئا: ئاوێنە

 

توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كان رایانگه‌یاندوه‌ جوینی‌ بنێشت له‌لایه‌ن منداڵان‌و هه‌رزه‌كاران هۆكارن بۆ سه‌رئێشه‌‌و شه‌قیقه‌‌و به‌‌واز هێنان له‌جوینی‌ بنێشته‌كه‌ سه‌رئێشه‌كه‌ نامێنێت.
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ‌وڵاتی‌ به‌ریتانیا كه‌ زیاتر له‌30 منداڵ‌و هه‌رزه‌كار ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ سه‌رئێشه‌یان هه‌بوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ زیاتر له‌پاش ‌وازهێنانیان له‌بنێشت جوین 26 كه‌سیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو هه‌ستیان به‌كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ سه‌ریان كردوه‌. هه‌روه‌ها 19 كه‌سیان به‌ته‌واوه‌تی‌ سه‌رئێشه‌كه‌یان چاكبۆته‌وه‌. هه‌ر به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ داوا له‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ سه‌رئێشه‌كه‌یان نه‌ماوه‌ جارێكی‌ تر بنێشت بجون تا بزانن ئایا سه‌رئێشه‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌كارهێنانی‌ بنێشت هه‌مان ئازاری‌ سه‌رئێشه‌كه‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. زاناكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هۆكاره‌كانی‌ سه‌رئێشه‌ له‌منداڵ‌و هه‌رزه‌كاران زۆره‌ ‌وه‌ك ناڕێكی‌ له‌كاتژمێره‌كانی‌ خه‌و قه‌له‌قی‌‌و ناڕێكی‌ له‌ژه‌مه‌كانی‌ خواردن‌و یارییه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان‌و جگه‌ره‌كێشان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌ئه‌نجامی‌ بنێشت جوین توشیان ده‌بێت زاناكان گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه‌ بۆ دو هۆكار یه‌كه‌میان ره‌نگه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ماده‌یه‌وه‌ بێت كه‌ له‌بنێشت هه‌یه‌ یاخود هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ بنێشت جوین ئه‌بێته‌ هۆی‌ هیلاكبونی‌ ئێسكه‌كانی‌ شه‌ویلگه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌مه‌ش سه‌رئێشه‌ دروست ده‌بێت.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×