نۆ چارەسەری پزیشکی کە لە سەردەمی میسری کۆنەوە تا ئێستا بەردەوامە
  2019-08-10       6171       

هەرچەندە میسر بە هەرەمەکان، نوسینی هیێرۆگلۆفی یاخود مۆمیا کردن دەناسرێت، بەڵام تا ئێستاش پاشماوەکانی ئەو شارستانییەتە بەکار دەهێنین. دەتوانین بڵێین ئەو پاشماوەیە رۆڵی هەبووە لە دروست کردنی شارستانییەتەکەمان. بەهۆی ئەو بەڵگەنامانەی کە وەرگێردراون و ئەو نەخشانەی کە ماون ئەمڕۆ زانیارییەکی زۆرمان هەیە لەسەر میسری کۆن. میسرییەکان لە رێگەی مۆمیاکردنەوە زانیاری زۆریان دەست کەوت لەبارەی جەستەی مرۆڤ و ئەو زانیارییانەیان لەنێو سیستەمی پزیشکی خۆیان بەکار هێنا. ئەو رێگانەی کە بەر لە چەندین سەدە میسرییەکان بۆ چارەسەر بەکاریان هێناوە تا ئێستاش لە سیستەمە پزیشکییەکان بەکار دەهێندرێت و جیاوازییەکی ئەوەتۆی نییە. هەرچەندە لەم سەردەمەدا ئەلفوبێ و کەلتووری میسری بەکار ناهێنین، بەڵام کاتێک دەچینە لای پزیشک جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەوەی میسرییەکان ئەنجامی دەدەن.

ئاوێنه‌: ٩ چارەسەری پزیشکی کە لە سەردەمی میسری کۆنەوە تا ئێستا بەردەوامن:

کۆنترۆلی ترپە
کاتێک سەردانی لای پزیشک دەکەین هەموو جار چەند پشکنینێکی دیاری کراو هەیە کە بۆمان ئەنجامی دەدات؛ پەستانی خوێن، پێوانی پلەی گەرمی لەش(تا) و ترپەی دڵ. ترپەکانمان رەنگە هەندێک جار نیشانەیەک بن لەسەر سیستەمی سووری خوێن لە لەشی مرۆڤدا. بۆ خوێندنەوەی نیشانەکان پێویستە زانیاریت هەبێت لەسەر دەمارە خوێنبەر و خوێن هێنەرەکان. هەرچەندە ئەو زانیارییە لە ئێستادا بە زانیاریی بنەرەتی دادەندرێت بەڵام بۆ سەردەمی میسری کۆن بە زانیارییەکی سنووربەدەر دادەندرێت. میسرییەکان لەکاتی مۆمیا کردن کۆمەڵێک زانیارییان لەبارەی سیستەمی سووڕی خوێن دەست کەوت. هەرچەندە خاوەن زانیاری بن لەبارەی دەمار و ترپەکان، بەڵام پێدەچێت کە زانیارییەکانیان لەبارەی دڵەوە سنوورداربێت. هەرچەندە دڵ وەکو کۆگایەکی خوێن دەبینن، بەڵام هەژمارکردنی ترپەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر سووڕی خوێن دەریدەخات کە لە گرنگی ئەو سیستەمە تێدەگەن. ژماردنی ترپەکان بۆ سەردەمی ئەوان  بە کارێکی سنووربەدەر دادەندرێت. بە سەدان ساڵ تێپەڕبوو بەسەر ئەو کارەی میسرییەکان بۆ ئەوەی شارستانییەتەکانی دیکە ئەو سیستەمە بەکاربهێنن. ئەوە دەزانین کە میسرییەکان زانیارییان هەیە لەبارەی خوێن بردن بۆ بەشە جیاوازەکانی جەستە لەرێگەی دەمارەکانەوە. بەهۆی نەبوونی تەکنەلۆژیاوە نەیاندەزانی کە دڵۆپە بچووکەکان لەکوێن، بەڵام دەیانزانی شوێنی خوێنبەربوونێکی زۆر دیاری بکەن و خوێنبەربوونەکە بوەستێنن. ئەوەش بەشێکی گرنگی چارەسەرەکە بوو.

چارەسەری کۆکە(کۆخە)
وەکو دیارە ئەو شێوازە سەیرەی چارەسەر کردن بە سەدان ساڵە بەکاردەهێندرێت. بەپێی رێنماییە تەندرووستییەکانی میسری کۆن بە سووڕاندنەوەی سەر و کۆکە، فتق دیاری دەکرا. فتقی سک بریتییە لە هاتنە دەرەوەی ریخۆڵە و بەزاندنی پێستی مرۆڤ. بە گشتیش لە ئەنجامی هەڵگرتنی کەلوپەلی قوڕەسەوە دروست دەبێت.

برین پێچ
هەرچەندە لەبەر ئەوەی برینپێچەکان لە مێژوویەکی نزیکدا چووەتە نێو ژیانی پزیشکی وڵاتانی رۆژئاوا بۆیە وا بیردەکەنەوە کە برین پێچ کەرەستەیەکی پزیشکی مۆدێرنە. لە ساڵی ١٩٨٠کان بۆ رازیکرنی کردنی ئافرەتەکان کە ئەو برینپێچانە سوودبەخشە، لە چەندین رێکلام ئاماژە بەوەدەکرا کە ئەو برینپێچانە لە سەردەمی میسری کۆندا بەکار هاتووە. برینپێچەکان بە گشتی بە کوتاڵ و لۆکە(پەمۆ) دروست دەکران.

پڕکردنەوەی ددان
وێڕای ئەوەی شەکر لە نێو لیستی خۆراکی رۆژانەی میسرییە کۆنەکاندا نییە بۆ ئەوەی ددانەکانیان نەرزێت و پێویستی بە پڕکرندەوە نەبێت، بەڵام میسرییەکانیش ددانەکانیان دەکەوت. رووەکەکانیان لێدەکردەوە و وردەبەردەکانی نێو رووەکەکانیان جیادەکردەوە و رووەکەکانیان دەخوارد بەڵام جار جار هەندێک لە وردەبەردەکان هەر لەناویدا دەمانەوە. بەم هۆیەشەوە ددانەکانی میسرییە کۆنەکان کونی تێدەکەوت و هەوکردنی تێدا دروست دەبوو. ئەوە هەندێکجار مرۆڤەکانی هەتا مردنیش دەبرد. بۆ چارەسەرکردن شێوازی پڕکردنەوەی جیاوازیان بەکار دەهێنا. بەپێی شیکردنەوەکانی نێو نامەکانی ئیبەرس ددانەکانیان بە تێکەڵکردنی کەممون، بخور، جەلاتینی سرووشتی و میوەکان ددانە کونبووەکانیان پڕ دەکردەوە. رەچەتەی دیکەش هەریەکە لە هەنگوین بۆ رێگری کردنی لە هەوکردن، بۆیە بۆ رەنگکردن و دەرمانە گیاییەکانی لەخۆ دەگرت.

ئەندامە دەستکردەکانی جەستە
کۆنترین ئەندامە دەستکردەکانی جەستە لە مۆمیاکان دۆزرایەوە. ئەندامەکان، پەنجەکان و کۆمەڵێک ئەندامی دەستکردی دیکە. دروست کردنی ئەندامی دەستکردی جەستە لە میسر هۆکاری تایبەتی خۆی هەبوو. باوەڕیان بەوە هەبوو کە کەسێک گیان لەدەست دەدات و دواتر زیندوو دەبێتەوە و پێویستی بەو ئەندامانەی جەستەی دەبێت. بۆیە لەگەڵ مۆمیاکان ئەندامە دەستکردەکانیش پێشکەوتنی بەخۆوە بینی. لەگەڵ ئەوەشدا بەڵگەی ئەوەش هەیە کە ئەندامی دەستکرد بۆ زیندووەکانیش دروست دەکرا. ئەوەش دوای برینداربوونی کەسێک و بڕینی ئەندامێکی جەستەی ئەنجام دەدرا. ئەندامێکی دەستکردی بۆ دروست دەکرا بۆ ئەوەی ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێبکات. بەناوبانگترین ئەندامی دەستکردی جەستەش بریتی بوو لە ئافرەتێک کە پەنجە گەورەی پێیەکی لە تەختە دروست کردبوو. چاکبوونەوەی ئەو شوێنەی کە ئەندامە دەستکردەکەی بۆ داندراوە دەریدەخات کە مرۆڤ دەتوانێت بە ئەندامە دەستکردەکانەوە بژیێت. ئەو ئەندامە دەستکردەش بە کۆنترین ئەندامی دەستکردی جیهان هەژمار دەکرێت.

دەرمان لە ژێر چاودێری دەوڵەت
لە سەردەمی میسری کۆندا وەرگرتنی چارەسەر و دەرمان لە ژێر چاودێری پزیشک ئەنجام دەدرا. دکتۆرەکان سەر بە “ماڵی ژیان” و پەرستگا و دامەزراوەیەکی دەوڵەت بوون و لە سیستەمێکی تایبەتی پەروەردەیی دەیانخوێند. چەندین دامەزراوەی دیکەش هەبوون کە خەڵک دەیانتوانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانیان دەکردن. وەکو پێشووتریش باسمان کرد میسرییەکان چارەسەرەکانیان بەپێی نامەکانی رێنمایی ئیبەرس و ئێدوین سمیس ئەنجام دەدا. ئەوەش نیشانەیەکە لەسەر سیستەماتیکی دامەزراوە تەندروستییەکان. دکتۆرەکان وەکو ئێستا لە پیاو و ئافرەتەکان پێکهاتبوون بەبێ جیاوازی. ئەوانەی کە کاریشیان دەکرد سەلامەتی گیانیان پارێزراو بوو. ئەو کارمەندانەی کە لەکاتی کارکردندا بریندار بوبان، پێویست بوو خاوەنکارەکە قەرەبووی بکاتەوە.

رەچەتە کردن
دەرمانەکان هێندەی شارستانییەتییەکە کۆنن. ئەوە هەرچەندە بۆ ئێمە زۆر ئاسانیش بێت، میسرییەکان هێندەی ئێمە بە بەخت نەبوون. دەرمانەکان بۆ تاقیکردنەوە و بە هەڵە دەدرا بە نەخۆشەکان. هەندێک لە دەرمانەکان سوودی دەبوو بۆ نەخۆشەکە بەڵام هەندێکیشیان زیانیان لە سوودیان زیاتر دەبوو. میسرییەکان هەنگوینیان لەسەر برینەکان دەدا بۆ چارەسەرکردنی، ئەم شێوە چارەسەرەش ئێستاش بەکاردێت. دەیانزانی کە نەعناع سوودی هەیە بۆ گەدە. هەندێک لە ماددەکان رێگەیەکی باشیان کردبووە بۆ چارەسەرکردن. نەخۆشەکان وەکو ئێستا بە رەچەتەوە دەنێردرانە ماڵەوە. خاوەنی دەرمانی پێویست بوون بۆ هەموو نەخۆشییەک. پاقر، موو، مس یان و خوێیان بەکار دەهینا. رازیانە، پیاز، تۆوی کەتان و نەعناع لە نێو دەرمانە گیاییەکاندا بوون. لە نێو ئەو دەرمانە سرووشتییانەی کە بەکاریان دەهێنا مووی مرۆڤ و ئاژەڵ، پێست، خوێن و پاشەڕۆ بوونی هەبوو. هەموو جۆرێکی شیر، موو و مس بە زۆری لە چارەسەرکردنەکان بەکاردەهێندران. بۆ دروستکردنی خۆراکی شیر، میز، خوێن و هەتا پاشەڕۆی منداڵیش بەکار دەهێندرا. بۆ نموونە بۆ چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێ شیری ئەو دایکانە بەکار دەهێندرا کە تازە منداڵی کوڕی بووە. تا ئێستاش نازانین ئایا سوودی هەیە یان نا.

نەشتەرگەری
میسرییە کۆنەکان لە کاتی کارکردن لەسەر جەستەی مرۆڤەکان بۆ مۆمیا کردن، کۆمەڵێک زانیارییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەست کەوت. لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەسەر جەستەی مردووەکان هۆکاری دروستبوونی زۆرێک لە نەخۆشییەکانیان بینی و زانیارییان لەسەر کۆکردەوە. دواتر لە سەردەمی ناوەڕاستدا بەهۆی قەدەغەبوونی شیکردنەوەی جەستە بەشێکی زۆری زانیارییەکان ون بوون. حەزی دووبەشکردنی جەستەکان میسرییەکانی گواستبوویە سەردەمێکی دیکە. بەپێی ئەو تێگەیشتنەی کە لە مۆمیاکانەوە دەیبینین، ئەوەمان زانی کە مرۆڤەکان بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە چاکبوونەتەوە. چەقۆیەکانی نەشتەرگەری لە پاقر، ددانی فیل یاخود شوشە گرکانییەکان دروست دەکرا. بە تایبەتی ئەو چەقۆیانەی کە لە شوشە گرکانییەکان دروست دەکرا تیژبڕییەکەی لە کەرەستە هاوچەرخەکانی ئێستا زیاتریش بوو. بەهۆی بەکارنەهێنانی سڕکەر خواردنەوەی کحوولی یاخود بێهۆشکەر دەدرا بە نەخۆش. بەمەبەستی پێدانی ئازارشکێن دەرمانە گیاییەکان بەکاردەهێندرا. کێشەیەکی نەشتەرگەریش بریتیبوو لە ئەنجامدانی نەشتەرگری ماوە درێژ بێ گواستنەوەی خوێن و دروست بوونی خوێنبەربوون. بە چەقۆی گەرم دەمارەکان دەسووتێندران و خوێنبەربوون کەم دەکرایەوە. دوای نەشتەرگەری بە مەبەستی ئەنتی بایۆتیک هەنگوین و پاقر بەکار دەهێندرا. ئەو مرۆڤانە دەکرێت یەکەم مرۆڤ بن کە نەشتەرگەرییان ئەنجام داوە.

ئازارشکێنە ئافیۆنییەکان
ئافیۆن جۆرێکە لەو ئازارشکێنە بەهێزانەی کە تا ئێستا بەکاردەهێندرێت. دەرمانێکە کە کاتێک باسی ئازار دەکرێت راستەوخۆ ئەو وەبیردێتەوە. ئەگەر هێندەی مۆرفینو ئۆکسیکۆنتینیش بەهێز نەبێت، بەڵام لە سەردەمی خۆیدا بەهێزترین ئازارشکێن بووە. لەو سەردەمەدا ئازارشکێنەکان بە ئاسانی دەست نەدەکەوتن و کەم کردنەوەی ئازار سەرکەوتنێکی گەورەبوو. ئاوی ئافیۆن لە نەشتەرگەرییەکان لەگەڵ خواردنەوەی بیرە یاخود شەراب تێکەڵ دەکرا و بەکار دەهێندرا. نەخۆشەکانی تێکچوونی باری دەروونی و توڕەیی بەو دەرمانە چارەسەر دەکرا. هەرچەندە وەکو ئازارشکێن و کەمکەرەوەی پلەی گەرمی بەکار بهێندرێت، بەڵام هێندەی ئازارشکێنەکانی ئێستا کاریگەری نییە. هۆکاری ئاڵوودەبوونی میسرییەکانیش رەنگە بۆ ئەوە بگەڕیتەوە کە زۆر کاریگەری نییە. ئافیۆن ئەگەرچی دەرمانێکی پزیشکییە بۆ ئارام کردنەوە و ئازار شکاندن، لە دەرەوەی پرۆسەی چارەسەرکردن بەکار نەهێندراوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×