قەبارەی بازرگانیی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیلدا دەگاتە 17 ملیار دۆلار
  2023-11-10       716       

لەوەتەی ساڵی 1948 ەوە کە ئیسرائیل دامەزراوە ژمارەی ئەو وڵاتە ئیسلامییانەی دۆژمنایەتییان وەلاوە ناوە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانیان کەوتوونەتە بازرگانیکردن لەگەڵ ئیسرائیل ساڵ  بە  ساڵ زیادی کردووە و قەبارەی ئەو بازرگانییە دەگاتە سەرووی 17 ملیار دۆلار.

لە دەیەکانی شەست و حەفتای زاینی ململانێی نێوان جووەکان و مسوڵمانان لە ناوچەکە گەیشتە لووتکە و تەنانەت کار گەیشتە سەر لەشکرکێشی و جەنگ و داگیرکاری کە بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراون.

وڵاتانی مسوڵمان بەرگرییان لە مافی فەلەستینییەکان دەکرد و ئیسرائیلیان بە داگیرکاری و پێشێلکردنی مافەکانیان تۆمەتبار دەکرد بەڵام دوا جار بەشێک لەو وڵاتە ئیسلامییانە بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیان رەچاو کردووە و لەگەڵ ئیسرائیل کەوتوونەتە مامەڵەی بازرگانییەوە.

تورکیا بە یەکێک لەو وڵاتە ئیسلامییانە هەژمار دەکرێت کە هەر لە کۆنەوە پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دامەزراندووە و سەرەڕای ئەوەی کە زۆر جار هەڵوێستەکانی لە دژی ئیسرائیل توند بوون بەڵام پێوەندییە ئابوورییەکانی نەپچڕاندووە و بەدوای بەرژەوەندیی خۆیدا کەوتووە.

هەر یەک لە ئوردن و میسر کە دراوسێی ئیسرائیلن، سەرەڕای ئەوەی کە تەنانەت لە رابردوودا لەگەڵیدا کەوتوونەتە جەنگەوە بەڵام دواجار ئاشتییان کردووە و پێوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە.

وڵاتانی تریش کەم  تا زۆر پەرەیان بەو پێوەندییانە دایە و لەم دواییانەدا ژمارەی ئەو وڵاتانە زیادی کردووە و تەنانەت وڵاتێکی وەک سعوودیە و ئیماراتیش رێککەوتننامەیان لەگەڵ ئیسرائیلدا کردووە و تا پێش هەڵگیرسانی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل قەرار بوو رێککەوتنەکان بگەنە قۆناغێکی پێشکەوتووی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان.

بە پێی هەندێک ئامار قەبارەی بازرگانیی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل دەگاتە سەرووی هەشت ملیار دۆلار، سەنگاپوور کە زۆرینەی دانیشتووانی مسوڵمانن بە قەبارەی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار و ئیماراتیش بە قەبارەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بازرگانییان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە.

ئەو قەبارەیەی بازرگانیکردنە لای ئازەربایجان دوو ملیار دۆلار، لای میسر 346 ملیۆن دۆلار و لای ئوردنیش 536 ملیۆن دۆلارە.

جەنگی ئیسرائیل و حەماس کە بەدەستپێشخەریی حەماس دەستی پێ کردووە 35 رۆژە بەردەوامە، بەڵام وڵاتە ئیسلامییەکان پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا نەپچڕاندووە و پێشبینی دەکرێ دوای جەنگ پێوەندییەکان بکەونە قۆناغێکی پێشکەوتووترەوە.
 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاڵاو عەلی عەسكەری: پارتی توشی ڤایرۆسە كۆنەكەی یەكێتی بوەو ئێستا چەند جەمسەرێكن
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×