میدیای رەسمی ئێران بڵاویكردەوە، عەلی شادمانی، فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی "حضرت خاتم الانبیاء"ی سەربە سوپای پاسداران كە هەفتەی رابردو لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا برینداربوبو، گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: میدیای رەسمی ئێران لەزاری قەرارگای ناوەندیی "حضرت خاتم الانبیاء"ەوە بڵاویكردۆتەوە، سەرلەشكر عەلی شادمانی، فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی "حضرت خاتم الانبیاء" كە لە بۆردوانێكی هەفتەی رابردوی ئیسرائیلدا برینداربوبو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
دوای ئەوەی رۆژی 13ی ئەم مانگە غولام عەلی رەشید لە بۆردومانی یەكەمی سوپای ئیسرائیلدا كوژرا، عەلی شادمانی لە جێگەكەی وەك فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی "حضرت خاتم الانبیاء" لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانەوە دانرا.
چوار رۆژ دوای ئەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە بۆردومانێكی سوپاكەیاندا، عەلی شادمانی، فەرماندەی نوێی قەرارگاكە كوژراوە.