تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا دەكات دەستبەجێ ئەو مامۆستاو فەرمانبەرە ناڕازییانە كە بەهۆی ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستگیركراون، ئازاد بكرێت. دەشڵێت، چارەسەری ئەمنی، نارەزایەتیەكان فراوانتر دەكات.
ئاوێنە: تۆڕی هاوپەیمانی 19، ئەمڕۆ چوارشەممە، راگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی ژمارەیەك مامۆستاو فەرمانبەری ناڕازی بڵاوكردەوە كە ئامادەكارییان بۆ خۆپیشاندان لە سلێمانی دەكرد.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 جەختی كردۆتەوە كە "چارەسەری ئەمنی، نارەزایەتیەكان فراوانتر دەكات."
ئاماژەی بەوەشداوە، "تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا دەكات دەستبەجێ سەرجەم راگیراوەكان ئازاد بكرێن، دەستگیركردنی هەڕەمەكی و دەستبەسەركردنی نایاسایی بوەستێنرێت، حكومەت وەڵامی قایلكەری پێبێت بۆ ناڕەزایەتیەكان، پێداویستی و داوا ڕەواكانیان دابینبكات، ڕاشكاو و شەفاف بن سەبارەت بە كێشە داراییەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق."
شەوی رابردو لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بەجیا داوا لە هەردو رێكخەری خۆپیشاندانەكە، عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی دەكرێت بچن سەردانی ئاسایش بكەن، پاش ئەوەی دەچن، ئیتر سۆراغیان نامێنێت.
عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە تۆڕی 19ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ خانەوادەی دەستگیركراوان چون بۆ سۆراغیان لە ئاسایشی گشتی سلێمانی، پێیان وتون، "لای ئێمەن سبەینێ ئازادیان دەكەین، بەڵام تا ئێستا هەر لەوێ ماونەتەوە".
هەروەها پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆمەڵێك مامۆستا كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەرییان لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی ئەنجامدا كە تیایدا داوای ئازادكردنی هاوڕێكانیان كرد، كە لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركران، هەروەها دەستیان گرت بەسەر كەلەوپەلی رۆژنامەوانی تیمێكی كەناڵی ئێن ئارتی.
هاوكات رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، ژمارەیەك مامۆستاو فەرمانبەری ناڕازی لەبەردەم ئۆفیسی هەڵوێست لە سلێمانی، لەلایەن هێزێكەوە كە بەرگی مەدەنییان لەبەر بوە، دەستگیركراون.
وەك هاوپەیمانی 19 ئاماژەی پێداوە، مامۆستا و فەرمانبەرە دەستگیركراوەكان، (نەجمەدین محەمەد، دلاوەر عەلی، زریان عەلی، مونیرە عەبدوڵا، شەهلا عەلی، نور فەریق و محەمەد ڕەسوڵ)، رێكخەری ئەو خۆپیشاندانە بون كە بڕیارە پێنجشەممە بەڕێوەبچێت .
رۆژی شەممە، 21ی حوزەیران، دەستەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایان لە چین و توێژەكان كرد: ڕۆژی پێنجشەممە بێنە سەر شەقام و دژی گەندەڵی و نادادی و دواكەوتنی موچە داوای مافی خۆیان بكەن.
ئەمەو دوێنێ 24ی حوزەیران، لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی تیمێكی ئێن ئارتی، (عەلی ساڵح، میر سەركەوت) لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركران و پاش چەند كاتژمێرێك ئازاد كران.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 ئاماژەی بەوەشداوە، دەستگیركردنی تیمەكەی ئێن ئارتی هاوكات بو لەگەڵ راگەیاندراوێكی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی كە وتبوی، "ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكەی پێدا تێپەڕدەبێت گونجاو نییە". داوا دەكەن، "خۆپیشاندانەكە بۆ كاتێكی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوكار و هەماهەنگ بین لەگەیاندنی پەیامەكانیان بەشێوەیەكی شارستانیانە و دور لەهەر ئەگەرێكی توندوتیژی و روداوی نەخوازراو".
لە بەرامبەردا، مامۆستایان و فەرمانبەران داواكەی لیژنەی ئەمنییان رەتكردەوە و رایانگەیاند راگەیاندراوەكەیان بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە وەك خۆیەتی.
سەبارەت بە دەستبەسەركردنی رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ریاگەیاند كە خۆپیشاندان مافی هاوڵاتیانە، لیژنەی ئەمنی نەیوتوە خۆپیشاندان قەدەغەیە بەڵكو كاتەكەی بە گونجاو نەزانیوە، وتی"زانیاری تەواومان هەبو كە بەرەو توندوتیژی دەڕوات، چەند دەستێكیش خۆپیشاندانەكە تێكبدات." وتیشی "بە پێی مادی 10 لە یاسای خۆپیشاندان 11 كەسمان راگرتوە".
تۆڕی هاوپەیمانی 19، لە راگەیەندراوەكەیدا ئەم داواكارییانەی خستۆتەڕو:
1. مادەی 10 لە یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2010 یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو كەسانەن كە سەرپێچی ئەحكامەكانی یاساكەیان كردبێت، جارێ خۆپیشاندان نەكراوە، ناكرێت كەسێك یان كۆمەڵە كەسێك سەرپێچی نەكردبێت، بەو مادەیە رابگیرێت.
2. دەستبەجێ سەرجەم راگیراوەكان ئازاد بكرێن، دەستگیركردنی هەڕەمەكی و دەستبەسەركردنی نایاسایی بوەستێنێت، حكومەت وەڵامی قایلكەری پێبێت بۆ ناڕەزایەتیەكان، پێداویستی و داوا ڕەواكانیان دابین بكات، ڕاشكاو و شەفاف بن سەبارەت بە كێشە داراییەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق.
3. ئەندامانی دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، (عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی، نەجمەدین محەمەد، دلاوەر عەلی، زریان عەلی، مونیرە عەبدوڵا، شەهلا عەلی، نور فەریق و محەمەد ڕەسوڵ) ئازاد بكەن.
4. لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، لە رێگەی رێوشوێنی ئەمنیی گونجاو، رێكخەران و بەشداربوانی خۆپیشاندانەكە و میدیاكاران بپارێزن.
دەقی راگەیەندراوەكەی تۆڕی هاوپەیمانی 19:
چارەسەری ئەمنی، نارەزایەتیەكان فراوانتر دەكات
سلێمانی 25ی حوزەیرانی 2025: تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا دەكات دەستبەجێ سەرجەم راگیراوەكان ئازاد بكرێن، دەستگیركردنی هەڕەمەكی و دەستبەسەركردنی نایاسایی بوەستێنێت، حكومەت وەڵامی قایلكەری پێبێت بۆ ناڕەزایەتیەكان، پێداویستی و داوا ڕەواكانیان دابینبكات، ڕاشكاو و شەفاف بن سەبارەت بە كێشە داراییەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق.
شەوی رابردو لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بەجیا داوا لە هەردو رێكخەری خۆپیشاندانەكە، عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی دەكرێت بچن سەردانی ئاسایش بكەن، پاش ئەوەی دەچن، ئیتر سۆراغیان نامێنێت.
عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە تۆڕی 19ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ خانەوادەی دەستگیركراوان چون بۆ سۆراغیان لە ئاسایشی گشتی سلێمانی، پێیان وتون، "لای ئێمەن سبەینێ ئازادیان دەكەین، بەڵام تا ئێستا هەر لەوێ ماونەتەوە".
هەروەها پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆمەڵێك مامۆستا كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەرییان لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی ئەنجامدا كە تیایدا داوای ئازاد كردنی هاوڕێكانیان كرد، كە لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركران، هەروەها دەستیان گرت بەسەر كەلەوپەلی رۆژنامەوانی تیمێكی كەناڵی ئێن ئارتی.
هاوكات رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، ژمارەیەك مامۆستاو فەرمانبەری ناڕازی لەبەردەم ئۆفیسی هەڵوێست لە سلێمانی، لەلایەن هێزێكەوە كە بەرگی مەدەنییان لەبەر بوە، دەستگیركراون.
مامۆستا و فەرمانبەرە دەستگیركراوەكان، (نەجمەدین محەمەد، دلاوەر عەلی، زریان عەلی، مونیرە عەبدوڵا، شەهلا عەلی، نور فەریق و محەمەد ڕەسوڵ)، رێكخەری ئەو خۆپیشاندانە بون كە بڕیارە پێنجشەممە بەڕێوەبچێت .
رۆژی شەممە، 21ی حوزەیران، دەستەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایان لە چین و توێژەكان كرد: ڕۆژی پێنجشەممە بێنە سەر شەقام و دژی گەندەڵی و نادادی و دواكەوتنی موچە داوای مافی خۆیان بكەن.
ئەمەو دوێنێ 24ی حوزەیران، لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی تیمێكی ئێن ئارتی، (عەلی ساڵح، میر سەركەوت) لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركران و پاش چەند كاتژمێرێك ئازاد كران.
دەستگیركردنی تیمەكەی ئێن ئارتی هاوكات بو لەگەڵ راگەیاندراوێكی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی كە وتبوی، "ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكەی پێدا تێپەڕدەبێت گونجاو نییە". داوا دەكەن، "خۆپیشاندانەكە بۆ كاتێكی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوكار و هەماهەنگ بین لەگەیاندنی پەیامەكانیان بەشێوەیەكی شارستانیانە و دور لەهەر ئەگەرێكی توندوتیژی و روداوی نەخوازراو".
لە بەرامبەردا، مامۆستایان و فەرمانبەران داواكەی لیژنەی ئەمنییان رەتكردەوە و رایانگەیاند راگەیاندراوەكەیان بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە وەك خۆیەتی.
سەبارەت بە دەستبەسەركردنی رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ریاگەیاند كە خۆپیشاندان مافی هاوڵاتیانە، لیژنەی ئەمنی نەیوتوە خۆپیشاندان قەدەغەیە بەڵكو كاتەكەی بە گونجاو نەزانیوە، وتی"زانیاری تەواومان هەبو كە بەرەو توندوتیژی دەڕوات، چەند دەستێكیش خۆپیشاندانەكە تێكبدات." وتیشی "بە پێی مادی 10 لە یاسای خۆپیشاندان 11 كەسمان راگرتوە".
بە پێی مادەی 10 لە یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2010 یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان "هەر كەسێك سەرپێچیی حوكمەكانی ئەم یاسایە بكات، سزای بەند كردنی بە سەردا دەسەپێت، بە ماوەیەك كە لە مانگ زیاتر نەبێت یان بە غەرامەیەك كە لە پەنجا هەزار دینار كەمتر و لە پێنج سەد هەزار دیناریش زیاتر نەبێت، یان بە هەردو سزاكە".
تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا دەكات:
1. مادەی 10 لە یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2010 یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو كەسانەن كە سەرپێچی ئەحكامەكانی یاساكەیان كردبێت، جارێ خۆپیشاندان نەكراوە، ناكرێت كەسێك یان كۆمەڵە كەسێك سەرپێچی نەكردبێت، بەو مادەیە رابگیرێت.
2. دەستبەجێ سەرجەم راگیراوەكان ئازاد بكرێن، دەستگیركردنی هەڕەمەكی و دەستبەسەركردنی نایاسایی بوەستێنێت، حكومەت وەڵامی قایلكەری پێبێت بۆ ناڕەزایەتیەكان، پێداویستی و داوا ڕەواكانیان دابین بكات، ڕاشكاو و شەفاف بن سەبارەت بە كێشە داراییەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق.
3. ئەندامانی دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، (عوسمان گوڵپی و دڵشاد میرانی، نەجمەدین محەمەد، دلاوەر عەلی، زریان عەلی، مونیرە عەبدوڵا، شەهلا عەلی، نور فەریق و محەمەد ڕەسوڵ) ئازاد بكەن.
4. لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، لە رێگەی رێوشوێنی ئەمنیی گونجاو، رێكخەران و بەشداربوانی خۆپیشاندانەكە و میدیاكاران بپارێزن.
تۆڕی هاوپەیمانی19:
لە كۆمەڵێك رێكخراوی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، پێكهاتوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنسیپەكانی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.