نرخی نەوت دابەزی
  2023-11-25       686       

لەدوای ئازادكردنی ژمارەیەك بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە، كە ئەوەش دەبێتە مایەی كەمبونەوەی ترس لە تەشەنەسەندی شەڕی غەززە بۆ ناوچەكە، نرخی نەوت لەكاتی داخستنی بازاڕەكان لە شەوی هەینی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: شەوی رابردو لە كاتی داخستنی بازاڕەكان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار 58 سەنت دابەزی.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بۆ 75 دۆلار و 54 سەنت دابەزی.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە رۆژی چوارشەممە لە راگەیەندراوێكی لەناكاودا رێكخراوی ئۆپیك وتی، كۆبونەوەی ئۆپیك پڵەس بۆ 30ی تشرینی دوەم دواخراوە كە بڕیاربو رۆژی یەكشەممەی داهاتو 26ی تشرینی دوەم بەڕێوەبچێت، ئەوەش نرخی نەوتی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×